دیوان بۆ بازرگانی گشتی

گروپی دیوان خاوه‌ندارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خێزانی (Family)

سه‌ره‌تای كاره‌ بازرگانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نیوه‌ی دووه‌می ساڵی په‌نجاكان كه‌ ئه‌وكات له‌سه‌ر ده‌ستی باوكماندا (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت)حاجی احمد سلێمان هه‌ورامی كه‌ ڕێی كه‌وته‌ به‌غداد بوو به‌ سه‌ره‌تایه‌ك كه‌ جێی خۆی تێیدا ڕاگیر بكات.بواری بازرگانی یه‌كه‌م بواره‌ كه‌ گرووپی دیوان لێوه‌ی ده‌ستی پێ كردوو سه‌ره‌تا و دایكه‌ بۆ هه‌موو بواره‌كانی تر .

له‌ كۆتای ساڵی په‌نجاكان دا به‌رده‌وام بوو‌ له‌ كاری بازرگانی به‌به‌تی خۆراك و ووشكه‌ و ته‌واوی تۆ و چه‌ره‌زه‌كان له‌ بازاره‌كانی به‌غداد و هه‌موو شاره‌كانی باشوری عێراق و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و تاران تا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان . پاشان كوره‌كانی هاتنه‌ هه‌مان بوار و له‌ بازاره‌كانی زاخۆ و دهۆك و بۆ كاركردن له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و بازاره‌كانی ئێران .

بۆ یه‌كه‌م جار یه‌كه‌م كۆمپانیامان له‌ شاری دهۆك دامه‌زراند به‌ناوی (ئاسان) بۆ بازرگانی خوارده‌مه‌نی پاشان له‌ ساڵی ١٩٩٦ دا له‌ وڵاتی توركیا شاری گازی عه‌نتاب نوسینگه‌مان كرده‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ ئیماراتی دوبه‌ی پاشان به‌ره‌و ئه‌ورووپا ڕۆیشتین له‌ ساڵی ٢٠٠١ لقی كۆمپانیامان له‌ بولگاریا كرده‌وه‌، پاشان به‌ره‌و بازاڕه‌كانی موادی خۆراك و مۆبیلیات و پێداویستی ناو ماڵ و چێستخانه‌ و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی و هاورده‌كردنی بۆ ناو عێراق و كوردستان و ئێران ، سوپاس بۆ خوا ئێستا له‌ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق نوسینگه‌مان هه‌یه‌ ، وه‌ ته‌واوی وولاتانی جیهانیش كراوه‌ن به‌ ڕووماندا بۆ هاورده‌ی كاڵاكان.