خێرخوازی و كاری مرۆڤ دۆستی

ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌راورد بكه‌ین به‌ نه‌ته‌وه‌كانی تر واده‌زانم خه‌سڵه‌تی خێرخوازی و كاری چاكه‌ سیفه‌تێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه‌تی كه‌ ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ندبوونی به‌ دینی پیرۆزی ئیسلام و ئه‌و هانده‌رانه‌ی كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاینه‌وه‌ وه‌ری گرتووه‌ و وابه‌سته‌ی به‌ عورف و عاده‌تی كورده‌واری و دیوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی .

هه‌ر ئه‌مه‌ وه‌ی لێ كردووین كه‌ به‌شێك له‌و داهات و قازانجه‌ی كه‌ ده‌ستمان كه‌وێت له‌م بواره‌دا خه‌رج بكه‌ین وه‌ك ده‌سته‌به‌ری لاوان بۆ ته‌واوكردنی خوێندن و زانكۆ و سه‌رپه‌رشتی مناڵی بێ باوك و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان .

وه‌ له‌م ساڵانه‌ی دوایش دا به‌هۆی ئو شه‌پۆله‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كی شه‌ره‌نه‌گریسه‌كان كه‌ یه‌خه‌ی ئه‌م ووڵاته‌یان گرتووه‌، كۆمه‌ك و هاوكاری و به‌ده‌مه‌وه‌چونی ئاواره‌كان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان وه‌ك ئاواره‌ی كوردی سوری، یه‌زیدییه‌كان، شه‌به‌ك و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای عێراقه‌وه‌ روویان كردبووه‌ كوردستان.

وه‌ هه‌روه‌ها ئۆتۆبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كانی دیوان كه‌ زیاتر له‌ ٥٠ ئوتومبیل بوون له‌ زۆربه‌ی كه‌مپینی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌ و گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ پێشه‌نگ بوون هه‌ر له‌ قامیشلو و شه‌نگال و كه‌ركوك و كه‌لار و خانه‌قین و گه‌رمیان .كۆمه‌ك و دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ و نه‌خۆشخانه‌ و فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌.

دابینكردنی ئۆفیسی چه‌ندین ئۆفیس و فه‌رمانگه‌.

وه‌له‌ كۆتا كارو دیارترینیان دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٣٦٦٠ م٢ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وبه‌خشینی وه‌ك بینای پارێزگا.